هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆكرانیا رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌ی كیێفی له‌بوونی روسیا ڕاگه‌یاند

ئۆكرانیا رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌ی كیێفی له‌بوونی روسیا ڕاگه‌یاند
ئۆكرانیا رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌ی كیێفی له‌بوونی روسیا ڕاگه‌یاند

2022-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئانا مالیار، جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكرانیا، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رزگاركردنی ناوچه‌كانی ئیربین وبۆتچا وگۆستۆمیل، رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌ی كیێڤی له‌بوونی سه‌ربازیی روسیای راگه‌یاند.

لای خۆیه‌وه‌، ئه‌لێكسانده‌ر ماكۆسین، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیربین رزگاركردنی ته‌واوی شاره‌كه‌ی له‌بوونی روسیا راگه‌یاند.
ئه‌لێكسانده‌ر ماكۆسین راشیگه‌یاندووه‌: ده‌ستیان كردووه‌ به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی دار وپه‌ردوو له‌شاره‌كه‌دا وكار ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی خۆراك وپێداویستی پزیشكیی بۆ ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی كه‌ له‌شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: به‌هۆی مه‌ترسی مین تاوه‌كو ئێستا شاره‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی ئارام نه‌بووه‌ته‌وه‌.

رۆژی 24ی شوباتی رابردوو، سوپای روسیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر ئۆكراینا ده‌ست پێكرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتان سزای ئابووری ودارایی قورسیان به‌سه‌ر مۆسكۆدا سه‌پاند.