هەواڵی کوردستان ئێستا

گرفتی نەبوونی دەرمان وپێداویستی پزیشكی بۆ بەشێك لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی دروست دەبێت

گرفتی نەبوونی دەرمان وپێداویستی پزیشكی بۆ بەشێك لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی دروست دەبێت
گرفتی نەبوونی دەرمان وپێداویستی پزیشكی بۆ بەشێك لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی دروست دەبێت

2022-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند، كه‌به‌هۆى گرفتى نه‌بوونى ده‌رمان وپێداویستییه‌كانى پزیشكى به‌شێك له‌ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى له‌شاره‌كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان راده‌گرن.

سامان شێخ له‌تیف، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، رایگه‌یاندوه‌: كه‌له‌ئه‌مرۆوه‌ به‌هۆكاری گرفتی نه‌بوونی ده‌رمان وكه‌ره‌سته‌ وپێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان به‌شێك له‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سێمانی هه‌ریه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ( هیوا، منداڵبوون، د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی منداڵان، پسپۆڕییه‌كانی دڵ، بانكی خوێن ) به‌شێكی زۆری خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ڕاده‌گرن.

له‌كاتێكدا، پێشتریش هۆشدارى درابوو له‌نه‌مانى ده‌رمان له‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانى سلێمانى، وچه‌ندینجاریش هۆشداریان له‌و باره‌یه‌وه‌ دراوه‌ كه‌به‌هۆى به‌رده‌وامى ئه‌و كێشه‌یه‌ كاره‌سات دروست ببێت.