هەواڵی کوردستان ئێستا

ویش دەست بە فرۆشتنی شمەك بە ئاڵا و نەخشەی كوردستانەوە دەكات

ویش دەست بە فرۆشتنی شمەك بە ئاڵا و نەخشەی كوردستانەوە دەكات
ویش دەست بە فرۆشتنی شمەك بە ئاڵا و نەخشەی كوردستانەوە دەكات

2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


ماڵپەڕی گەورە كۆمپانیای (ویش) بۆ فرۆشتنی شمەك بە شێوەی ئۆنڵاین، ماوەیەكە دەستی بە فرۆشتنی شمەكەكان بە ئاڵا و نەخشەی كوردستانەوە كردووە.


ماڵپەڕی (ویش) یەكێكە لە ماڵپەڕە هەرە گەورە و ناسراوەكانی جیهان و لە دوای ماڵپەڕەكانی (ئەمازۆن) و (ئیبەی)ەوە دێت، بە زۆری كاڵاكانی لە وڵاتی چینەوە بەرهەم دەهێندرێ و بە نرخێكی هەرزان و كوالێتیەكی گونجاو رەوانەی تەواوی وڵاتانی جیهان دەكرێ، ماوەیەكە دەستی بە فرۆشتنی ئاڵا و وێنەی كوردستان كردووە.


ئێستە لە ماڵپەڕی (ویش)دا كە بەم شێوەیە دەنووسێ : https://www.wish.com/ چەندین جۆری ئاڵای كوردستان و نەخشەی كوردستان و ناوی كوردستان لەسەر شمەك و جلوبەرگی گەوران و منداڵان دراوە، بە شێوەیەك هەر كوردێك یان هەوادارێكی كورد لە هەر شوێنێكی جیهان، بە ئاسانی دەتوانێ دەستی بەم ئاڵا و نەخشە و شمەكانەی تر ڕابگات كە پەیوەندییان بە ناسنامەی كوردستانیبوونەوە هەیە.