سوودەکانی ڕۆژووگرتن چین؟
ئامادهكردنی: لەشکر حەمید - ئەندازیاری خۆراک
ڕۆژووی ڕەمەزان بەدەر لە لایەنە دینی یەکەی سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ
لە بەرەبەیانەوە بۆ خۆر ئاوا بوون هەموو خواردن و خواردنەوەکان ناخۆین کە ئەمەش ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بە تایبەتی جۆر و شێوازی ئەو خواردن و خواردنەوانەی پێشوو و دوای بە ڕۆژووبوون دەیخۆین سەرکەوتنمان لە ڕووی تەندروستی یەوە دیاری دەکات،خواردنی ژەمی کاربۆهیدراتی و پوختەکراوەکان وامان لێ دەکات ئەو سودە زۆرانەی ڕۆژو و هەیەتی کەمی بکاتەوە،
ڕۆژوو هۆکارە بۆ ئەوەی هەوکردن کەم بکاتەوە،هەروەها بەکتریا و میکروب و ڤایرۆس لەناو دەبات و مادە زیان بەخشەکانی جەستە لەناو دەبات.
ڕۆژوو سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و دەێتە هۆی زیادبوونی ئەو میکرۆبانەی لەلەشدا دەژین بەرگری بەهێز دەکەن ئامادە نەبوونی ئەو میکرۆبانە جەستە دەخاتە مەترسی یەوە .
ڕۆژو دەبێتە هۆی برسی بوونی میکرۆبەکان و لەگەڵ ئەوەشدا وا دەکات میکرۆبە سود بەخشەکان زیاتر بژین کە پشتگیری سیستەمی بەرگری دەکات.
ڕۆژوگرتن ڕێگر دەبێت لە فشاری دەروونی توانای بەگژاچوونەوە و فشاری دەرونی زیاد دەکات.
ڕۆژووگرتن دژە ئۆکسان زیاد دەکات کە پشتگیری تەندروستی لەش دەکات.
ڕۆژوگرتن هۆکارە بۆ خۆبەخۆچاکبونەوە و کەدوبارە بەکارهێنانەوەی بەشە تێکشکاوەکانی میکرۆبەکان لەلەشدا
ڕۆژووگرتن هۆکارە بۆ لابردنی ئەو میکرۆبە زیانبەخشانەی کە دەکرێت چەند ساڵ لە جەستەدا بمێنێتەوە.