هەواڵی کوردستان ئێستا

مامۆستایانی ناڕازی: " بایکۆت بەردەوام ده‌بێت"

مامۆستایانی ناڕازی:
مامۆستایانی ناڕازی: " بایکۆت بەردەوام ده‌بێت"

2022-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

مامۆستایانی ناڕازی له‌ گه‌رمیان رایانگه‌یاند،گەرچی فشارەکانی پەروەردەکان بەردەوامن بۆ شکاندنی بایکۆت، بەڵام ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی دووپاتی‌دەکاتەوە کە بایکۆت بەردەوامە.

ده‌قی به‌یانامه‌كه‌:

لە ئەنجوومەتی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیانەوە، ڕایدەگەیەنین؛ گەرچی فشارەکانی پەروەردەکان بەردەوامن بۆ شکاندنی بایکۆت، بەڵام ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی دووپاتی‌دەکاتەوە کە بایکۆت بەردەوامە، هیوادارین هیچ مامۆستایەک نەچێتە ژێرباری هەڕەشەو فشار. بەردەوام ئەبین تا جێبەجێکردنی داواکاریی مامۆستایان.

١-پێدانی مووچە (٣٠) ڕۆژ جارێک.

٢-دەستپێکردنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان.

٣-دامەزراندنی وانەبێژان، یان دیاریکردنی وادەیەک بۆ دامەزراندییان.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان (کەلار-کفری)

3/ 4/ 2022