ئەنجومەنی وەزیران هەرەشە لە گۆران دەکات
دیجیتال میدیای سپێده
ئەنجومەنی وەزیران له بڵاوكراوه‌یه‌كدا هه‌ره‌شه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات له‌باره‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵیك له‌سه‌ر موچه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە"
له راگهیهنراوهكه ئه‌وه‌ش هاتووه،"بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەخەینە ڕوو"
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران:
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەنالی کەی ئێن ئێن، کە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی ٣ بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دواخراوە.
لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری دارایی‌ش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینە ڕوو.
سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٤/٤