کوتلەی سادیقون “حەلبوسی کۆنترۆڵی بەسەر ئەنجومەنی نوێنەراندا نەماوە”
SNN ئەندامێکی کوتلەی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، توانای ئیدارەدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی نییە. (تورکی جەمالی) ئەندامی کوتلەی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھیچ ڕۆڵێکی ڕاستەقینەی نەماوە، بەڵکو لایەنێکی سیاسی دیاریکراو بە تەواوی دەستی بەسەر کاری ئەنجومەنەکەدا گرتووە و ھەژمونی کردووە بەسەر خودی محەمەد حەلبوسیشدا. ئەو ئەندامەی کوتلەی سادیقون، بێ ئەوەی ناوی ھیچ لایەنێک بھێنێت جەختیکردەوە، ئێستا حەلبوسی کۆنترۆڵی ئیدارەدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە دەست دەرچووە و ناتوانێت کاروبارەکانی وەک پێویست بەڕێوە بەرێت، بەڵکو ھەموو ڕۆڵەکە بۆ لایەنێکی دیاریکراو قۆرغ کراوە.
The post کوتلەی سادیقون “حەلبوسی کۆنترۆڵی بەسەر ئەنجومەنی نوێنەراندا نەماوە” appeared first on SNN.