“له‌كاتى زیادكراودا داواى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن مه‌كه‌ن”
SNN به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كات نه‌ماوه و زۆر دره‌نگه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌شڵێت: “هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا نییه له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان”. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خه‌سره‌و گۆڕان، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌گاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: “داواكردنى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه داواكارییه‌كه كه له‌كاتى خۆیدا نییه، ده‌بوو راسته‌وخۆ له‌دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوو بكرایه، چونكه ئێستا كات نه‌ماوه و ته‌نیا چوار مانگى ماوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن”. وتیشى: “لایه‌نه‌كان داوا ده‌كه‌ن له‌كاتى زیادكراودا پرۆژه‌یاساى هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه و له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بكرێت به فره بازنه‌یی، ئه‌مه‌ش ناكرێت”. له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان […]
The post “له‌كاتى زیادكراودا داواى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن مه‌كه‌ن” appeared first on SNN.