هەواڵی کوردستان ئێستا

چارەنووسی 637 ملیۆن دۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان نادیارە

چارەنووسی 637 ملیۆن دۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان نادیارە
چارەنووسی 637 ملیۆن دۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان نادیارە

2022-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

حكومەتی لوبنان، مایەپووچبوونی دەوڵەت و بانكی ناوەندیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، چارەنووسی پارەكانی هەرێمی كوردستان نادیارە.

لەمبارەیەوە سەعادەت شامی جێگری سەرۆكی حكومەتی لوبنان دەڵێت : "وڵات و بانكی ناوەندیی لوبنان مایەپووچبوون" و دەشڵێت : "زیانەكان بەسەر دەوڵەت و بانكی ناوەندیی لوبنان و بانكەكانی تر و هاوڵاتییاندا" دابەشدەكرێن.

لەبارەی هۆكاری گەیشتنی لوبنان بەم دۆخەی ئێستای، جێگری سەرۆكی حكومەتی وڵاتەكە دەڵێت : "زیانەكە بەهۆی سیاسەتی دەیان ساڵی ڕابردووەوە ڕوویداوە و ئەگەر ڕێگر نەبووینایە زیانەكان زۆر گەورەتر دەبوون".

شایەنی باسە نزیكەی ٦٣٧ ملیۆن دۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە داهاتی فرۆشتنی نەوت بوون، لە بانكەكانی لوبناندا دانرابوون و بلۆككرابوون، دیارنییە لەم مایەپووچبوونەی لوبناندا ماون یاخود چارەنووسیان بەكوێ دەگات؟.