ئۆتومبێلێک بە چوار سەرنشینەوە دەکەوێتە نێو گۆمێکی ئاو
2022-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی قوڕەبەگی سەر بە شارەدێی هەریر ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە نێو گۆمێکی ئاو بەو هۆیەوە چوار ئەندامی یەک خێزان ژێر ئاو کەوتن.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە محەمەد ئامۆکەیی رایگهیاند، بە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار کەس گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر.
وتیشی، بەگووتەی شاهید حالەکان ئۆتۆمبێلێک کەوتبووە نێو گۆمێکی ئاو، دیاربوو ئەو کەسانە رێژەیەکی زۆری ئاو چووە نێو سکیان.
باسی لهوهشكرد، بەداخەوە لەم رووداوە مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵان بەناوی ئومێد رزگار خنکا.