فه‌ڕه‌نسا بڕیاریدا ٣٥ دیپلۆماتی رووسی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌یان بكاته‌وه
2022-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
فه‌ڕه‌نسا بڕیاریدا ٣٥ دیپلۆماتی رووسی كه له وڵاته‌كه كارده‌كه‌ن، دیپۆرت بكاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، بڕیار دراوه ٣٥ دیپلۆماتی رووس كه له وڵاته‌كه كارده‌كه‌ن و كرده‌وه‌كانیان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی فه‌ڕه‌نسایه، دیپۆرت بكرێنه‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، كه ئه‌مه به‌شێكه له‌و بڕیارانه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داویه‌تی و كاری له‌پێشینه‌یان بریتییه له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی فه‌ڕه‌نسییه‌كان و ئه‌ورووپییه‌كان.