هەواڵی کوردستان ئێستا

بكوژی عه‌قید ئه‌حمه‌د كامیل له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌ستگیرده‌كرێت

بكوژی عه‌قید ئه‌حمه‌د كامیل له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌ستگیرده‌كرێت
بكوژی عه‌قید ئه‌حمه‌د كامیل له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌ستگیرده‌كرێت

2022-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ پارێزگای دیاله‌ بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی عه‌قید ئه‌حمه‌د كامیل یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی پارێزگاكه‌یه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیوانیه‌ رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ بازرگانه‌ گه‌وره‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی عه‌قید ئه‌حمه‌د كامیل یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی پارێزگاكه‌یه‌.

میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ هێزێكی تایبه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به‌ ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبارێكیان له‌ ناوه‌ڕاستی پارێزگای دیاله‌ و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركرد كه‌ یه‌كێك له‌ بازرگانه‌ گه‌وره‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیه‌ به‌كوژرانی عه‌قید ئه‌حمه‌د كامیل یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له‌كاتی گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی، ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردوه‌ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردولا دروستبوه‌، پاشانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه‌.

رۆژی 30ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022 عه‌قید ئه‌حمه‌د كامیل یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی پارێزگای دیوانیه‌ له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ بازرگانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌گه‌ڕه‌كی عروبه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ كوژرا.