هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌هۆى ناكۆكیه‌كانى نێوان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان په‌كخراوه‌

به‌هۆى ناكۆكیه‌كانى نێوان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان په‌كخراوه‌
به‌هۆى ناكۆكیه‌كانى نێوان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان په‌كخراوه‌

2022-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌هۆى ناكۆكیه‌كانى نێوان ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژادن و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان په‌كخراوه‌.

د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ سپێده‌ی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌لأێت تا سازان نه‌كرێت له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ناكات، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش گوته‌یه‌تى تا كۆمسیۆن كارا نه‌كرێته‌وه‌ سازان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام نادرێت.

سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو گوتیشى: پارتى و یه‌كێتى نایانه‌وێت له‌م دۆخه‌ خراپه‌ى هه‌رێمى كوردستان نایانه‌وێت په‌رله‌مانى كوردستان كارا بێت، د. شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌شڵێت، هه‌موو لایه‌كمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م دوو حیزبه‌ په‌كخستنى ته‌واوه‌تى په‌رله‌مانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى مه‌ترسیداره‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان هیچ شتێكى نه‌ماوه‌ به‌ناوى حكومڕانى كوردی.