هەواڵی کوردستان ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات ماوەی دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تێنەپەرێنرێت

چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات ماوەی دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تێنەپەرێنرێت
چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات ماوەی دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تێنەپەرێنرێت

2022-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندوه‌: چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ ماوه‌ى دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار تێنه‌په‌رێنرێت وله‌كاتی خۆیدا ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایى بكرێته‌وه‌.

وائیل روكابى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندوه‌: تایبه‌ت به‌پرسى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌وڵده‌دات ماوه‌ى ده‌ستورى ئه‌و بابه‌ته‌ له‌كاتی دیاریكراوى خۆیدا بێت وله‌وه‌ زیاتر تێنه‌په‌رێنرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: كاتژمێره‌كانى داهاتوو پێده‌چێت دۆسیه‌ى سه‌رۆك كۆمار به‌ر له‌پێشێلكردنى بریارى دادگاى ئیتیحادى یه‌كلاییبكرێته‌وه‌.

روكابى گوتیشى: چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌وڵده‌دات رۆژى شه‌شى نیسان به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌رباز نه‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ناكۆك، ئه‌مه‌ش به‌ئامانجى پابه‌ندبوون به‌واده‌ ده‌ستورییه‌كان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: له‌ئێستا دا جوڵه‌ وهه‌وڵه‌كان له‌زیادبووندان بۆ ئه‌و پرسه‌، و 24 كاتژمێرى داهاتوو كه‌له‌لایه‌ن دادگایى ئیتیحادییه‌وه‌ دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ شه‌شى نیسان كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار له‌كاتى دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت، وپێده‌چێت گۆڕانكارى زۆر له‌وبواره‌ دا ببیندرێن.
گوتیشى: ئه‌گه‌ر هاتوو دۆسیه‌ى سه‌رۆك كۆمار سبه‌ى یه‌كلانه‌كرایه‌وه‌ له‌ماوه‌ى دیاریكراو دا، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى پابه‌ند ده‌بێت به‌و بریاره‌ یاساییانه‌ى كه‌تایبه‌تن به‌ماوه‌ى ده‌ستورییه‌كه‌ى، ودادگایى ئیتیحادیش ئه‌و كات هه‌ڵوێستى خۆى ده‌بێت.