شاری بۆرۆدیانكا له ئۆكرانیا بووه‌ته وێرانه
دیجیتال میدیای سپێده
شاری بۆرۆدیانكا كه سه‌رله‌نوێ سه‌ربازانی سوپای ئۆكراینا كۆنترۆڵیان كردووه‌ته‌وه، بووه‌ته شارێكی وێرانه و خاپوور به هۆی باڵه‌خانه‌ی رووخا‌و و ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سووتاوی سه‌ر شه‌قامه‌كان.
بۆرۆدیانكا كه تا به‌ر له چوار رۆژ له‌ژێر كۆنترۆڵی سه‌ربازانی سوپای رووسیادا بوو، و ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته مه‌یدانی پێكدادانی سه‌خت بوو، له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه وێنه‌ی گیرا.
شاره‌كه هیچ یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو، گازی سرووشتیی و ته‌له‌فۆنی تێدا نییه و له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ژماره‌یه‌كی كه‌م له خه‌ڵك ده‌بینی به‌ڵام له هه‌موو شوێنێكی چاو به ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سووتاو ده‌كه‌وێت.
به‌هۆی هێرشه‌كان له ئاسمان و زه‌وییه‌وه، خوێندنگه‌كان، ماڵه‌كان و باڵه‌خانه‌كان زیانی ئێجگار زۆریان به‌ركه‌وتووه.