حكوومەتی عێراق پلانی دانەوەی قەرزە ناوخۆییەكانی پەسەند كرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
حكوومه‌تی عێراق پلانی دانه‌وه‌ی قه‌رزه ناوخۆییه‌كانی په‌سه‌ند كرد كه‌بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 50 ملیار دۆلار ده‌بێت.
لهراگهیاندراوێكدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ستراتیژییه‌تی دانه‌وه‌ی قه‌رزی ناوخۆیی بۆ ساڵانی (2022-2024) كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی قه‌رزه گشتییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه داڕێژراوه له‌چوارچێوه‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2022، و ساڵانی دواییدا.
لای خۆیه‌وه، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، حه‌سه‌ن نازم، رایگه‌یاند: بڕیاری په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پلانه له‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا دراوه.
عێراق له‌دوای سعوودیه دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی خاوه له‌رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپیك" به‌تێكڕای رۆژانه 4.6 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا وبهڕێژی له‌سه‌دا 92ی خه‌رجییه‌كانی پشت به‌داهاتی فرۆشی نه‌وت ده‌به‌ستێت.