ئه‌مریكا: ته‌نھا به‌جێگیركردنی ھێزه‌كانمان لهئۆكراینا ده‌توانرێت رێگری له‌پوتین بكرێت
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: له‌رێگه‌ی جێگیركردنی هێزی ئه‌مریكا لهئۆكراینا نه‌بێـت ناتوانرێت رێگریی له‌جه‌نگی روسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا بكرێت.
مارك میللی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: داگیركاریی روسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا، ته‌نها هه‌ڕه‌شه له‌ئاشتی وسه‌قامگیریی ئه‌وروپا ناكات به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی له‌له‌ناوبردنی ئاشتی وسه‌قامگیریی جیهانیش ده‌كات.
مارك میللی له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ى بۆچی هه‌ڕه‌شه‌ی سزاكانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ رێگرتن له‌سه‌رۆكی روسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌جه‌نگی ئۆكراینا شكستیهێناوه؟ گوتی: پوتین ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه ئامانجی داگیركردنی ئۆكراینای هه‌یه وئه‌م ئامانجه‌شی جگه له‌ناردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراینا به‌هیچ شێوه‌یه‌كی دیكه رێگری لێناكرێت.
گوتیشیی: بۆ رێگه‌گرتنی پوتین له‌داگیركردنی ئۆكراینا ده‌بوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌دا جێگیر كردبا. له‌و بڕوایه‌دام كه‌ئه‌مه مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ روسیا لێده‌كه‌وێته‌وه وئامۆژگاری ئه‌مه‌ش ناكه‌م.