هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مریكا: ته‌نھا به‌جێگیركردنی ھێزه‌كانمان له‌ئۆكراینا ده‌توانرێت رێگری له‌پوتین بكرێت

ئه‌مریكا: ته‌نھا به‌جێگیركردنی ھێزه‌كانمان له‌ئۆكراینا ده‌توانرێت رێگری له‌پوتین بكرێت
ئه‌مریكا: ته‌نھا به‌جێگیركردنی ھێزه‌كانمان له‌ئۆكراینا ده‌توانرێت رێگری له‌پوتین بكرێت

2022-04-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: له‌رێگه‌ی جێگیركردنی هێزی ئه‌مریكا له‌ئۆكراینا نه‌بێـت ناتوانرێت رێگریی له‌جه‌نگی روسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا بكرێت.

مارك میللی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: داگیركاریی روسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا، ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئاشتی وسه‌قامگیریی ئه‌وروپا ناكات به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی له‌له‌ناوبردنی ئاشتی وسه‌قامگیریی جیهانیش ده‌كات.

مارك میللی له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ى بۆچی هه‌ڕه‌شه‌ی سزاكانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ رێگرتن له‌سه‌رۆكی روسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌جه‌نگی ئۆكراینا شكستیهێناوه‌؟ گوتی: پوتین ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه‌ ئامانجی داگیركردنی ئۆكراینای هه‌یه‌ وئه‌م ئامانجه‌شی جگه‌ له‌ناردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراینا به‌هیچ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ رێگری لێناكرێت.

گوتیشیی: بۆ رێگه‌گرتنی پوتین له‌داگیركردنی ئۆكراینا ده‌بوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌دا جێگیر كردبا. له‌و بڕوایه‌دام كه‌ئه‌مه‌ مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ روسیا لێده‌كه‌وێته‌وه‌ وئامۆژگاری ئه‌مه‌ش ناكه‌م.