ته‌ندروستيى سلێمانی: چاره‌سه‌رى كێشه‌ی ده‌رمان له سلێمانی ته‌نیا لاى حكومه‌تى هه‌رێمه
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانی ڕایگه‌یاند، هیچ روونادات ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاربدات دوو ملیار له داهاتى نه‌وت خه‌رج بكات بۆ سلێمانى و ئه‌م كێشه‌یه و كۆتایی پێبێت
د. سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى رایگه‌یاند: كێشه‌ى نه‌مانى ده‌رمان له ناوه‌نده‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له سلێمانى كێشه‌یه‌كى نوێ نییه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگى ئابى ساڵى رابردوو. ئێمه چه‌ندین جار هۆشداریمانداوه له‌م كێشه‌یه. ئێستاش به‌هۆى ئه‌م كێشه‌یه‌وه نزیكه‌ى 60٪ى ده‌رمانى ههڵگیراوى ئێمه به‌كارهێنراوه و نه‌ماوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له سلێمانى چه‌ندین كۆمپانیا و كه‌سایه‌تى و بازرگان هاتوونه‌ته‌سه‌ر خه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه و ئێمه‌ش سوپاسیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه‌رتى ته‌ندروستى به سه‌ده‌قه به‌ڕێوه‌نابرێت. چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه لاى حكومه‌تى هه‌رێمه و پێویسته ئه‌وان بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ن. به‌ڕاى من هیچ روونادات ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاربدات دوو ملیار له داهاتى نه‌وت خهربجكات بۆ سلێمانى و ئه‌م كێشه‌یه و كۆتایی پێبێت. كاتى خۆى كه كێشه‌ى نه‌ختیینه‌یی له هه‌ولێر و دهۆك هه‌بوو كۆمپانیاكانى ده‌رمان ده‌هاتن بانكه‌كانى ئێمه چه‌كه‌كانیان بۆ ده‌كردن به پاره، با ئێستا ئه‌وانیش هاوكارى سلێمانى بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم له‌و راستییه تێبگات كه ده‌رمان پێش مووچه‌یه و چۆن پاره بۆ مووچه ته‌رخانده‌كرێت ئاواش پێویسته پاره بۆ ده‌رمان ته‌رخانبكرێت. چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه ته‌نیا لاى حكومه‌تى هه‌رێمه.