هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وەڵامی فراكسیۆنی پارتی دەداتەوە لەبارەی هەڵبژاردن

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وەڵامی فراكسیۆنی پارتی دەداتەوە لەبارەی هەڵبژاردن
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وەڵامی فراكسیۆنی پارتی دەداتەوە لەبارەی هەڵبژاردن

2022-04-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ وڵامی فراكسیۆنی پارتیدا ئه‌مرۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانن له‌ واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.

زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌موكورتیه‌كی له‌ یاسای هه‌ڵبژاردندا هه‌یه‌ و یاساكه‌ 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌رچوه‌ و هه‌رێمی كوردستان له‌ پێنج خولی هه‌ڵبژاردندا به‌ یه‌ك بازنه‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به‌ ئه‌زموون ده‌ركه‌وت ئه‌م په‌رله‌مانه‌ به‌ یه‌ك بازنه‌یی ناتوانێت هاوسه‌نگی له‌ نێوان نوێنه‌رایه‌تی شار و شارۆچكه‌كان و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بهێنێته‌دی، پێویسته‌ سیستمی هه‌ڵبژاردن چوار بازنه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی خۆی بتوانێت نوێنه‌ری خۆی بنێرێته‌ په‌رله‌مان.

سه‌باره‌ت به‌ پێكهاته‌كان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: پێكهاته‌كان له‌ سنوری ناوچه‌یه‌ك یان جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا نیشته‌جێ نین‌ له‌ هه‌رێمدا، به‌ڵكو له‌ سنوری هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان هه‌ن و ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان بن نه‌ك نوێنه‌ری حزبه‌ سیاسیه‌كان و یه‌كێتی و پارتی نوێنه‌رایه‌تیان بۆ دانه‌نێن.

سه‌باره‌ت به‌ تۆماری ده‌نگده‌ران، زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاشكرای كرد: ئه‌و تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ هه‌موان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تۆمارێكی پاك نیه‌ و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مردون تیایدا ماونه‌ته‌وه‌ و جیاوازییه‌كی زۆر له‌ نێوان تۆماری هه‌رێمی كوردستان كه‌ ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردنی پێكراوه‌ له‌گه‌ڵ دوایین هه‌ڵبژاردندا كراوه‌ جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌