هەواڵی کوردستان ئێستا

پێنتاگۆن: ھێزەكانی روسیا لەچواردەوری كیێڤ وچێرنیگیڤ بەتەواوەتی كشاونەتەوە

پێنتاگۆن: ھێزەكانی روسیا لەچواردەوری كیێڤ وچێرنیگیڤ بەتەواوەتی كشاونەتەوە
پێنتاگۆن: ھێزەكانی روسیا لەچواردەوری كیێڤ وچێرنیگیڤ بەتەواوەتی كشاونەتەوە

2022-04-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وه‌زراه‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هێزه‌ روسییه‌كان له‌چوارده‌وری كیێڤی پایته‌خت وشاری چێرنیگیڤ كشاونه‌ته‌وه‌.

كاربه‌ده‌ستانی باڵای پێنتاگۆن، بڵاویانكردوته‌وه‌: ده‌توانین ئه‌وه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنین كه‌هێزه‌كانی روسیا له‌چوارده‌وری كیێڤی پایته‌خت وشاری چێرنیگیڤ، به‌مه‌به‌ستی دووباره‌ خۆ رێكخستنه‌وه‌ له‌سه‌ر خاكی بێلاڕوس و روسیا، به‌ته‌واوه‌تی له‌م دوو ناوچه‌یه‌ كشاونه‌ته‌وه‌.

ئاشكرایانكرد: هه‌ریه‌كه‌ له‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییانه‌ی كه‌له‌و دوو ناوچه‌یه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ له‌ 20 به‌تالیۆن پێكهاتوون وله‌ئێستادا روسیا زیاتر له‌ 80 به‌تالیۆنی له‌ناو خاكی ئۆكراینادا ماوه‌.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زانیاری وردی له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌كشاونه‌ته‌وه‌ نه‌دا و باسیان له‌وه‌ كرد: هه‌ر به‌تالیۆنێكی روسی له‌نێوان 800 بۆ هه‌زار سه‌ربازن.