هەواڵی کوردستان ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی: سازش لەگەورەترین كوتلەی پەرلەمانی ناكەین

چوارچێوەی هەماهەنگی: سازش لەگەورەترین كوتلەی پەرلەمانی ناكەین
چوارچێوەی هەماهەنگی: سازش لەگەورەترین كوتلەی پەرلەمانی ناكەین

2022-04-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ن كه‌ئه‌وان سازش له‌پێكهێنانى كوتله‌ى گه‌وره‌ له‌نێو په‌رله‌ماندا ناكه‌ن.

حه‌یده‌ر لامى، ئه‌ندام له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه‌: چوارچێوه‌كه‌ سازش له‌سه‌ر پێكهێنانى كوتله‌ى گه‌وره‌ى شیعه‌كان له‌نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا ناكات، وئاشكرایكردوه‌: كوتله‌ى گه‌وره‌ ده‌بێته‌ بنه‌ماى سه‌ره‌كى بۆ به‌رێوه‌چوونى سیاسه‌ت بۆ رێكخستنى قۆناغی داهاتوو له‌رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: پێویسته‌ رێككه‌وتنێك له‌نێوان چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و ره‌وتى سه‌درییه‌كاندا هه‌بێت بۆ پێكهێنانى كوتله‌ى گه‌وره‌، وگوتى: هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران پشكى شیعه‌كانه‌ وپێویسته‌ له‌نێو ماڵى شیعه‌كاندا بێت، كه‌ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ره‌وتى سه‌در ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

لامى ده‌شڵێت: چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كار ده‌كات له‌سه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ودواتر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى سیاسى.

له‌ئێستا دا لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامن له‌گفتوگۆ وسه‌ردانه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در بگه‌ن به‌رێككه‌وتن ودواتر كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان لێبكه‌وێته‌وه‌.

سه‌در موڵه‌تى 40 رۆژى به‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى وهاوپه‌یمانه‌كانى داوه‌ كه‌سێیه‌كى له‌كارخراو له‌په‌رله‌مان پێكده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوتله‌كانى په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو، به‌بێ به‌شداریكردنى كوتله‌ى سه‌درییه‌كان.