هەواڵی کوردستان ئێستا

گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌ خانه‌ی هه‌ولێر ڕاگیرا

گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌ خانه‌ی هه‌ولێر ڕاگیرا
گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌ خانه‌ی هه‌ولێر ڕاگیرا

2022-04-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە شەوی ڕابردوەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین و بایەكی بەهێز بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ڕاگیرا.

ئه‌حمه‌د ھۆشیار به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر به‌ سپێده‌ی راگه‌یاند، به‌ھۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێری گرتوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتژمێر 2 دوای نیوه‌ڕوه‌ گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ راگیراوه‌.

له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی چڕی شه‌پۆله‌كه‌وه‌ كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیشمان دیارنیه‌.