هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆكرانیا بۆ ناتۆ: چەكمان پێبدەن بۆ ئەوەی جەنگەكە هەر لە ئۆكرانیا بمێنێتەوە

ئۆكرانیا بۆ ناتۆ: چەكمان پێبدەن بۆ ئەوەی جەنگەكە هەر لە ئۆكرانیا بمێنێتەوە
ئۆكرانیا بۆ ناتۆ: چەكمان پێبدەن بۆ ئەوەی جەنگەكە هەر لە ئۆكرانیا بمێنێتەوە

2022-04-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، داوای له‌ وڵاتانی ناتۆ كرد، چه‌كی زیاتر بده‌ن به‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ ته‌نها له‌ خاكی ئۆكراینادا بمێنێته‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌ نه‌سه‌نێت بۆ وڵاتانی دیكه‌.

دیمیترۆ كولێبا و سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ، لێدوانیان دا، لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند "چه‌ند چه‌كی زۆر وه‌ربگرین و ئه‌م چه‌كانه‌ چه‌ند زووتر بگه‌نه‌ ئۆكرانیا، ئه‌وه‌نده‌ ژیانی مرۆڤ رزگاریان ده‌بێت".

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌ باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی داوای ده‌كه‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ فڕۆكه‌، مووشه‌ك، سه‌رباز، زرێپۆش و سیستمی به‌رگریی ئاسمانییان ده‌وێت.

له‌ به‌شێكى قسه‌كانیدا وتیشى، ئێوه‌ چه‌كمان پێ ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش گیانمان له‌ پێناوی ئێوه‌ به‌خت ده‌كه‌ین و جه‌نگه‌كه‌ هه‌ر له‌ ئۆكرانیا ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌ دژی ئۆكرانیا ده‌ستی پێكردووه‌، ئه‌ندامێتیى رووسیای له‌ ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ جنێڤه‌، هه‌ڵپه‌سارد.