هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆکرانیا: "هێزەکانی رووسیا لە لوهانسک چەند کیلۆمەترێک پاشەکشەیان پێکرا"

ئۆکرانیا:
ئۆکرانیا: "هێزەکانی رووسیا لە لوهانسک چەند کیلۆمەترێک پاشەکشەیان پێکرا"

2022-04-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ديجيتال ميديای سپێده‌

وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا رایگەیاند ھێزەکانی رووسیا لە ھەرێمی لوھانسک لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە چەند کیلۆمەترێک پاشەکشەیان پێکرا و گوندی گرێمیاچ لە ناوچەی چەرنیگیڤ رزگارکرا.

لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا بڵاوکراوەتەوە ھاتووە: "سەربازانمان لە لوھانسک لە ھێرشێکی پێچەوانەدا سەرکەوتووبوون لەوەی چەند کیلۆمەترێک پاشەکشە بە ھێزەکانی دوژمن بکەن. ھەروەھا توانرا گوندی گرێمیاچ لە ناوچەی چەرنیگیڤ لە دەست داگیرکەرانی رووس رزگار بکرێت".

ھەروەھا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرا کراوە کە ھێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا دەستیان بەسەر چەندین سیستمی بەرگریی ئاسمانی رووسیادا گرت.