وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به دڕۆنێكی خۆكوژ سوپای ئۆكرانیا دژ به رووسیا پڕچه‌ك ده‌كات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه ده‌ستیانكردووه به راهێنانی ئۆكرانییه‌كان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی دڕۆنی ده‌كات كه دڕۆنێكی خۆكوژه (كامیكازی) و یه‌ك جار به‌كارده‌هێنرێت و به‌سه‌ر ئامانجه‌كه‌دا ده‌فڕێت و پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه.
جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه كه ئه‌و جۆره فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه به‌لای ئۆكرانییه‌كانه‌وه ئاشنا نییه، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی سیسته‌مه‌كه به‌كارهێنانی ئاسانه، بۆیه فێربوونی به‌كارهێنانی ماوه‌یه‌كی زۆری پێناچێت.
باسی له‌وه‌شكردووه كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا 100 دانه له‌و جۆره دڕۆنه‌ی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كردووه كه بۆ په‌لاماردانی سه‌رباز و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی دوژمن درووستكراوه، به‌تایبه‌ت كه كڵاوه‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی له‌سه‌ره هێزی بۆمبێكی 40 ملمی هه‌یه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو لۆید ئۆستنی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه بارێك له چه‌كیان ره‌وانه‌ی سوپای ئۆكرانیا كردووه كه مۆدێلی پێشكه‌وتووی سیسته‌می دڕۆنه خۆكوژه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ناودابووه.
ئه‌و فڕۆكه دڕۆنه كامیكازییه ئه‌مه‌ریكییه كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 25 كیلۆگرامه و ده‌توانێت تا مه‌ودای 24 میل و بۆماوه‌ی 40 خولهك به‌خێرایی 115 میل له‌كاتژمێرێكدا بفڕێت و بهئامانجهكهدا بته‌قێته‌وه، بۆئه‌وه‌ش سوود له كڵاوه‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی تایبه‌ت وه‌رده‌گرێت كه ده‌توانێت زرێكان ببرێت و تانكه‌كان وێران بكات.
ئه‌م جۆره دڕۆنه بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2010 به‌شێوه‌یه‌كی نهێنیی لهئهڤغانستان و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌كارهاتووه، له‌كاتی خۆشی‌دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه، لهئهمرۆشدا به‌هۆی ئاسانی به‌كارهێنان و بڵاوكردنه‌وه و ئاراسته‌كردنی له وڵاتی ئۆكرانیاش دژ به سوپای رووسیا به‌كارده‌هێنرێت.