هەواڵی کوردستان ئێستا

بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی رووسی مەترسی گەورە لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق دروست دەكات

بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی رووسی مەترسی گەورە لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق دروست دەكات
بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی رووسی مەترسی گەورە لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق دروست دەكات

2022-04-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی رووسی واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیندستان بڕێكی كه‌متر نه‌وت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات، له‌ناویاندا نه‌وتی به‌سڕه‌ی عێراقیی.

دوای سه‌پاندنی سزاكانی رۆژئاوا بۆسه‌ر كه‌رتی وزه‌ی رووسیا به‌هۆی په‌لاماردانی خاكی ئۆكرانیا، ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هه‌ر نرخێك بێت نه‌وته‌كه‌یان له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كاندا ساغ بكه‌نه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ نه‌وته‌كه‌یان به‌ نرخێكی زۆر كه‌متر له‌ نرخی بازاڕ به‌ وڵاتی هیندستان و چین بفرۆشن، كه‌به‌لای چاودێرانه‌وه‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ درووست ده‌كات كه‌ دوو كڕیاری گه‌وره‌ی نه‌وتی عێراقن و له‌سه‌دا 60ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێت.

هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا، ئیۆسان ئه‌لحه‌ق شرۆڤه‌كار له‌ ناوه‌ندی ڕڤینیتیڤ له‌ رووسیا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین پێده‌ری داتای بازاڕه‌ داراییه‌كان رایگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی رووسی واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیندستان بڕێكی كه‌متر نه‌وت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات، له‌ناویاندا نه‌وتی به‌سڕه‌ی عێراقیی.

بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ پاڵاوگه‌كانی هیندستان به‌نرخێكی داشكێنراو لانیكه‌م 16 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رووسیان بۆ مانگی مایس كڕیوه‌، ئه‌وه‌ش له‌سه‌دا 41ی ئه‌و نه‌وته‌یه‌ كه‌ هیندستان له‌و مانگه‌دا له‌ عێراقی هاورده‌ ده‌كات، به‌وجۆره‌ مه‌ترسیی هه‌یه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق كه‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ی 1.3 ملیۆن به‌رمیله‌، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مببێته‌وه‌ یان هیندستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وتی هه‌رزانی رووسیی ده‌ستبه‌رداریی ببێت.

له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌سه‌دا 40ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق كه‌ بڕه‌كه‌ی 1.3 ملیۆن به‌رمیله‌ و رۆژانه‌ هه‌نارده‌ی هیندستان ده‌كرێت كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌پێی نرخی 100 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك هه‌ژمار بكرێت، ئه‌وه‌ مانگانه‌ عێراق مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی 4 ملیار دۆلاری داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌یه‌.