بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد بەرامبەر داگیرکەران خەمی گەورەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بوو
SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: “ئەمڕۆ 22 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای سیاسەت و کوردایەتی، رۆشنبیری و رۆژنامەگەری، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد تێدەپەڕێت. باسی لەوەشکردووە: “مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یەکێک بوو لە سیمبولەکانی سیاسەت، رێبەری خەبات و تێکۆشان لە سەدەی رابردوودا و بەو بیرە نەتەوەییەوە کە هەیبوو، هەموو ژیانی بۆ خەبات دژی زوڵم و ستەم تەرخانکرد. ئەمەش نەک هەر لە کاری سیاسیدا، بەڵکو لە بەرهەمە ئەدەبی و رۆژنامەوانییەکانیدا بە ئاشکرا دیارە”. راشیگەیاندووە: “یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد بەرامبەر داگیرکەران و هەبوونی گوتارێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا خەمی گەورەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بوو. هەمیشە بڕوای بەوە هەبووە کە سەرکەوتنی کورد […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد بەرامبەر داگیرکەران خەمی گەورەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بوو appeared first on SNN.