هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: ئەمساڵ 26 ملیار دینارمان بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كردووە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: ئەمساڵ 26 ملیار دینارمان بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كردووە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: ئەمساڵ 26 ملیار دینارمان بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كردووە

2022-04-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەرێمی كوردستان ئەو بڕە پارەیە ئاشكرا دەكات، كە بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك تەرخانیكردووە و بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بڕی ئەو پارەی لەمساڵدا بۆ سلێمانی تەرخانكراوە 26ملیار دینارە.

ئەمرۆ هەینی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2022دا بڕی زیاتر لە 14 ملیار دیناری بۆ خاوێنكردنەوە و گواستنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و هەورەها حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریشی بۆ بابەتی ڕیسایكلین و چارەسەركردنی خاشاكی ڕەق لە سلێمانی تەرخان كردووە، كۆی هەردوو گوژمەكەش دەكاتە نزیكەی 26 ملیار دینار".

ئەوەشی بڵاوكردەوە: "لە ڕێكەوتی 16/2/2022 بە نووسراوی ژمارە(2655)ی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، بڕیار لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (14,975,153,340 ) دینار بەمەبەستی پاككردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك بۆ شاری سلێمانی بۆ ماوەی یەك ساڵ دراوە".

ووتیشی "بە گوێرەی نووسراوێكی دیكەی ئەنجوومەنی وەزیران/فەرمانگەی بەدواداچوونی پرۆژەكان بە ژمارەی 2690 لە ڕێكەوتی 16/2/2022 كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی ڕەق لە سلێمانی بۆ ساڵی 2022 گوژمەی (7,500,000) حەوت ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ تەرخان كراوە،كۆی ئەو دوو گوژمانەی لەمساڵدا تەنیا بۆ خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراون نزیكەی 26 ملیار دینارە".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی ژینگه‌ پارێزان، ژینگه‌ پارێزان بایكۆتی كاره‌كانیان كردوه‌ و خۆڵ وخاشاكێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆبوه‌ته‌وه‌.