قەیس خەزعەلی “حکومەتی سەدری قبوڵ ناکەین”
SNN قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهل حەق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی حکومەتێکی سەدری قبوڵ ناکات، بەڵکو دەیەوێت سەرۆکوەزیران رێبەری رەوتی سەدر دیاریبکات و لەرێگەی گەورەترین فراکسیۆنی شیعەکانەوە پشتیوانی لێبکرێت. قەیس ئەوەش دەڵێت: “ناکۆکییەکانیان لەگەڵ رەوتی سەدر لەسەر نوێنەرایەتی و پۆستە سیاسییەکانە، بەتایبەت کە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ڤیتۆی لەسەر بەشداریکردنی نوری مالیکی لە حکومەتدا هەیە بەهۆی کێشەیەکی کەسییەوە، لەکاتێکدا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە مالیکی سەرۆکایەتی دەکات زیاتر لە 35 کورسی پەرلەمانی هەیە، یاسای هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی سێقۆڵی بووە لەسەر حسابی لایەنەکانی دیکە، هەروەها کۆمسیۆن شکستی هێناوە لە بەڕێوەبردنی پرۆسەکە، بەڵام بۆ پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت چوارچێوەی هەماهەنگی […]
The post قەیس خەزعەلی “حکومەتی سەدری قبوڵ ناکەین” appeared first on SNN.