هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌هۆی گه‌نده‌لیه‌وه‌ دوو بەرپرسی پارێزگایه‌ك بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزاده‌درێن

به‌هۆی گه‌نده‌لیه‌وه‌ دوو بەرپرسی پارێزگایه‌ك بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزاده‌درێن
به‌هۆی گه‌نده‌لیه‌وه‌ دوو بەرپرسی پارێزگایه‌ك بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزاده‌درێن

2022-04-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

دەستەی دەستپاکی رایگەیاند کە ھەریەک لە پارێزگاری پێشووتری نەینەوا، ھەروەھا بەڕێوەبەری بەشی پڕۆژەکان لە پارێزگای نەینەوا بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی، ھەر یەکیان بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراون.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە پارێزگاری پێشووتری نەینەوا، بێ ئەوەی ناوەی بھێندرێت بەتۆمەتی ئەوەی دوو ملیار و ٧٦٧ ملیۆن و ٣٥٤ ھەزار و ٢٧٠ دیناری، بەپێچەوانەی ماددەی یەک و دوو خەرجییەکان لە بووجەی گشتیی بۆ ساڵی ٢٠١٥ بۆ سەربازگەکانی حەشدی نیشتمانیی لە( زلیکان، دووبەردان، مەخموور و رەبیعە) خەجکردووە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی نەینەواوە، بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزا دراوە.

باس لەوەشکراوە کە ھەروەھا دادگای ناوەندی تاوانەکانی نەینەوا، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەرێوەبەری بەشی پڕۆژەکان لە دەرکردووە، ئەوەیش بەتۆمەتی ئەوەی بەڕێوەبەرەکە بابەتی خەرجیی پێشینەی تایبەت بە دروستکردنی کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگاکە یەکلایی نەکردووەتەوە، چونکە ئەو پێشینانەی کە لە گوژمەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی وەریگرتووە، پێنج ملیار دینار بووە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دادگا پشت بەستن بە ماددەی ٣١٨ لە یاسای سزاکانی عێراق ژمارە ١١١ بۆ ساڵی ١٩٦٩، ئەو سزایانەی بۆ ئەو دوو بەرپرسەی پارێزگای نەینەوا دەرکردووە.

لە ماددەی ٣١٨ لە یاسای سزاکانی عێراق ژمارە ١١١ بۆ ساڵی ١٩٦٩، ئاماژە بەوەکراوە ھەر بەرپرس و فەرمانبەرێک کە لە دامەزراوە گشتییەکان خزمەت دەکات ھەوڵ بدات بۆ بەرژەوەندیی خۆی و لایەنێک کاربکات و بەنیاز خراپی زیان بەو دامەزراوە بگەیەنێت کە خزمەتی تیایدا دەکات، بە زیندانیکردن سزا دەدرێت.