هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆکراینا هەموو هاوردەیەکی لە رووسیاوە قەدەغە کرد

ئۆکراینا هەموو هاوردەیەکی لە رووسیاوە قەدەغە کرد
ئۆکراینا هەموو هاوردەیەکی لە رووسیاوە قەدەغە کرد

2022-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


حکوومەتی کیێڤ، هاوردە کردنی کەلوپەلی لە رووسیاوە قەدەغە کرد.

نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئۆکراینا، تاراس مەلنیچوک لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نۆێترین بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی خستووەتەڕوو.

تاراس مەلنیچوک، ئەوەی ئاشکراکردووە کە یەکێک لە بڕیارەکان تایبەتە بەقەدەغەکردنی هاوردەی کەلوپەل لە رووسیاوە.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە بڕیاردراوە رێکخەریی لۆجیستی کشتوکاڵ پێکبهێندرێت، هەروەها گرووپێک بۆ پاراستنی ماف و ئازادی ئەو ئۆکراینیانەی ناچار بە بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون، دابمەزرێندرێت.