هێرشی داعش بۆ سەر گوندی دەكشمان لەكەركوك قوربانی لێدەكەوێتەوە
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی پهلامارهێكی چه‌كدارانی داعش، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی وهاوڵاتییهك كوژران، چوار هاوڵاتی دیكه برینداربوون ودوو هاووڵاتیش رفێندران.
لهراگهیاندراوێكدا، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه: ئێواره‌ی دوێنێ چه‌كدارانی داعش له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی دهكشمان سه‌ربه ناحیه‌ی ره‌شاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك.
ئاشكرایكردوه: به‌هۆی هیًَرشهكهوه چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی وهاوڵاتییهك كوژران، چوار هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون ودوو هاووڵاتیش له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه ڕفێندراون.
ماوه‌یه‌كه چالاكیه‌كانی داعش له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ڕوو له‌هه‌ڵكشانه وهه‌فته‌ی رابردووش چه‌كدارانی داعش له‌سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی كه‌ركووك دوو شوانیان ڕفاند.