هەواڵی کوردستان ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی هێرش دەكەنە سەر سەدر لەیەكەم هەفتەی بێدەنگییەكەیدا

چوارچێوەی هەماهەنگی هێرش دەكەنە سەر سەدر لەیەكەم هەفتەی بێدەنگییەكەیدا
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرش دەكەنە سەر سەدر لەیەكەم هەفتەی بێدەنگییەكەیدا

2022-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر بێده‌نگى سه‌ركرده‌ى ره‌وتى سه‌در دا تێده‌په‌ڕێت، وتا ئێستاش چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ ده‌رخستنى سه‌در له‌و بێده‌نگییه‌ دا، ودووباره‌ لێدوان له‌باره‌ى دۆخى سیاسى وپێكهێنانى حكومه‌ت بداته‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، خۆى خستووه‌ته‌ نێو بێده‌نگییه‌كى سیاسى دا، وده‌رگاكانى گفتوگۆ ودانوستانیشى داخستووه‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌هێزه‌ شیعه‌كان، كه‌ناسراون به‌سێیه‌كى له‌كارخراو، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت له‌كاركه‌وتووه‌.

به‌هۆى ئه‌و بێده‌نگییه‌ى سه‌دره‌وه‌، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌كۆتایى هه‌فته‌ى بێده‌نگى ناوبراو دا، ده‌ستیان كردوه‌ به‌هێرشكردن وره‌خنه‌گرتن له‌سه‌در وده‌ڵێن: ماڵى شیعه‌كان به‌پشتیوانى ده‌ره‌كى لێكهه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌، وره‌خنه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبی له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه‌ ده‌گرن، و ره‌تیش ده‌كه‌نه‌وه‌ حكومه‌تى داهاتوو حكومه‌تى سه‌درییه‌كان بێت.

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌، سه‌ركرده‌ى یه‌كێك له‌حیزبه‌ شیعیه‌كان ده‌ست پێشخه‌رییه‌كى كردوه‌ بۆ كۆتایى هێنان به‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه‌.

كه‌له‌ئێستا دا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌وڵى ئیستیفزازكردنى سه‌در ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و بێده‌نگییه‌ بێته‌ده‌رن كه‌له‌یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو وله‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌، ناوبراو بێده‌نگى كردوه‌ له‌لێدوانى سیاسى، موڵه‌تى 40 رۆژیش بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت به‌بێ سه‌در به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ى دراوه‌.