هەواڵی کوردستان ئێستا

شێخ باز كه‌ریم هه‌زاران دۆلاری داوه‌ته‌وه‌ یاریده‌ده‌ری په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانیا

شێخ باز كه‌ریم هه‌زاران دۆلاری داوه‌ته‌وه‌ یاریده‌ده‌ری په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانیا
شێخ باز كه‌ریم هه‌زاران دۆلاری داوه‌ته‌وه‌ یاریده‌ده‌ری په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانیا

2022-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN رۆژنامەی تیلیگرافی به‌ریتانى له‌ نوێترین راپۆرتیدا كه‌ له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاشكرایده‌كات، “گاری کێنت كه‌ یارده‌ده‌رى په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانيایه‌ به‌ هه‌زاران دۆلار سوودى بینیووه‌ له‌ دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم”، روونیشده‌كاته‌وه‌، “مووچه‌ى ساڵانه‌ى له‌ گروپى كۆمپانیاكانى كار بریتیبووه‌ له‌ 75 هه‌زار دۆلار”. له‌ راپۆرته‌كه‌دا كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، “گارى كێنت، یاریدەدەری پەرلەمانتاره‌ لە حیزبی کاری بەریتانی. لە بەرامبەر کارکردن بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم بری (400) هەزار پاوەن كه‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ 520 هەزار دۆلاری لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستانەوە پێدراوە”. له‌ به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌، “کێنت لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستانەوە پارەی پێدراوە لە بەرامبەر کارکردن بۆ بەرژەوەندیییەکانی ئەو دەسەڵاتە. […]

The post شێخ باز كه‌ریم هه‌زاران دۆلاری داوه‌ته‌وه‌ یاریده‌ده‌ری په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانیا appeared first on SNN.