لەبارەی گەڕانەوەی ئاوات شێخ جەناب بۆ سەر کارەکەی لێدوانی جیاواز دەدرێت
SNN-عەلی حەمە سەعید بەپێی زانیارییەکانی SNN ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی گەڕاوەتەوەوە سەر کارەکەی و واژۆی لەسەر نوسراوەکان کردووە، لەبەرامبەردا سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزیر رەتیدەکاتەوە کە وەزیری دارایی چووبێتەوە وەزارەت و جەختیش دەکاتەوە کە لە بنەڕەتدا ئاوات شێخ جەناب وازی نەهێناوە تا بگەڕێتەوە سەر کارەکەی. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان چووەتەوە وەزارەتی دارایی و دەوامی ئاسایی خۆی كردووە و هەر ئەمڕۆش واژۆی لەسەر نوسراوێك كردووە بە تەرخانكردنی بڕی پارەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان. هەر بە پێی زانیارییەکان، گەڕانەوەی وەزیری دارایی بۆ سەركارەكەی لەژێر فشاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتدا بووە، بەجۆرێك […]
The post لەبارەی گەڕانەوەی ئاوات شێخ جەناب بۆ سەر کارەکەی لێدوانی جیاواز دەدرێت appeared first on SNN.