هەواڵی کوردستان ئێستا

سبەی شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

سبەی شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
سبەی شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

2022-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەی شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات.

سبەی دوو شەممە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتوون لە خالید شوانی، ئومێد سەباح، ئامانج رەحیم، عەبدولحەكیم خەسرۆ و لیژنەیەكی تەكنیكی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سەردانی بەغدا دەكات و چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق تاوتوێ دەكەن.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەكی سەردانی شاندەكەی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردنی پرسی نەوت و چارەسەركردنی كێشەكانە.

وتیشی" یەكێك لە تەوەرەكانی گفتوگۆی نێوان هەردوولا ئەو بڕیارانەن، كە بەم دواییانە لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە لە دژی كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان دەرچوون".