هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داوای گره‌نتی یاسایی لە ئەمریکا کرد

په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داوای گره‌نتی یاسایی لە ئەمریکا کرد
په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داوای گره‌نتی یاسایی لە ئەمریکا کرد

2022-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

زۆرینەی رەھای ئەندامانی په‌رله‌مانی ئێران، ژماره‌یه‌ك مەرجیان بۆ دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی ڤیەننا کە گره‌نتی یاسایی لەسەر نەکشانەوەی تاکلایەنانەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە لەخۆدەگرێت، خستەڕوو.

بەپێی ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی ئێران، لە په‌رله‌مانی ئێران راگەیەندراوێک خوێندرایه‌وه‌ کە لە کۆی ٢٩٠ ئەندام واژووی ٢٥٠ ئەندامی لەسەره‌ و مەرجەکانی په‌رله‌مانی سەبارەت بە ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به‌ رێککەوتنی ئەتۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تێدایه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، ئەو بەڵێنە زارەکییانەی کە لە واشنتۆنەوە دێن بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنیشەوە بە گره‌نتی ھەژمار ناکرێن و دەبێت ئەمریکا گره‌نتی یاسایی بدات لەسەر ئەوەی کە لە ئایندەدا تاکلایەنانە لە رێککەوتنەکە ناکشێتەوە، و به‌ پێویست زانراوه‌ ئەو رێککەوتنانەی کە دەکرێت له‌لایه‌ن دامەزراوەی بڕیاربه‌ده‌ستی وەک ئەنجوومەنی پیرانەوە رەزامەندی لەسەر بدرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە داوا کراوە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر دامەزراوە، دەستە و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێراندا قەدەغە بکرێت و ئەوەش دیاریی بکرێت کە ئەو سزایانەی ھەڵگیراون، جارێکی دیکە جێبەجێ ناکرێنەوە.

لەو راگەیەندراوە واژووکراوەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت ئێران بە ئاسانی نەوت ھەناردە بکات و داھاتەکانی بگاتە دەست، و داوا کراوە ئەو پارانەی تاران کە بەھۆی سزاکانی ئەمریکاوە لە وڵاتە جۆراوجۆره‌كان بلۆک کراون ئازاد بکرێن.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، ھەر جۆرە رێککەوتنێک کە "لەگەڵ یاسا گونجاو بێت، ئەو ھێڵە سوورانەی کە رژێم دیاری کردووە و مافەکانی گەلی ئێران دەستەبەر دەکات" لەلایەن په‌رله‌مانه‌وه‌ پاڵپشتی لێدەکرێت.