هەواڵی کوردستان ئێستا

تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەگەڕێتەوە هه‌رێمی کوردستان

تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەگەڕێتەوە هه‌رێمی کوردستان
تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەگەڕێتەوە هه‌رێمی کوردستان

2022-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوای زیاتر لە سێ مانگ و نیوو بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە یۆنان سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ته‌رمی پێنج کۆچبەری کورد دەگەڕێتەوە کوردستان

‎ دەزگای لوتكە له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، "ڕۆژی سێشەمە ١٢/٤/٢٠٢٢كاتژمێر ٤:٥ خولەكی سەر لەئێوارەی تەرمی ئەو پێنج كۆچبەرە كوردە دەگەڕێتەوە ھەرێمی كوردستان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە كە دووان لەوتەرمانە منداڵێكی شەش ساڵ و منداڵێكی دووساڵە "

‎ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،" ڕایگەیاند دوای زیاتر لە سێ مانگ و نیوو بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە٢١-١٢-٢٠٢١ نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی تەرمی ئەو پێج کۆچبەرە کورد بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزراونەتەوە"