هەواڵی کوردستان ئێستا

سۆمۆ: سەرجەم گرێبەستە نه‌وتیه‌كان کە لە هەرێمی كوردستان كراون نا دەستوریین

سۆمۆ: سەرجەم گرێبەستە نه‌وتیه‌كان کە لە هەرێمی كوردستان كراون نا دەستوریین
سۆمۆ: سەرجەم گرێبەستە نه‌وتیه‌كان کە لە هەرێمی كوردستان كراون نا دەستوریین

2022-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


کۆمپانیای سۆمۆڕایده‌گه‌یه‌نێت،" سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستاندا بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت کراوە نا دەستوریین"

کۆمپانیای سۆمۆ دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕالی سەربارەت بە یاسای نەوت و غازی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند،" سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستاندا بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت کراوە نا دەستوریین"

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، " بەڕێوەبردنی کیڵگەکانی نەوت و غاز موڵکی حکومەتی ناوەندنین و بە هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەدەبرێن "

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "بەپێی بڕیارەکەی حکومەتی ناوەندی سەرجەمی ئەو گرێبەستانەی کراون بە هەڵوەشاوە دادەنرین و نادەستورین و هۆشداری داوەتە کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێمدا کار دەکەن بەبێ رەزامەندی حکومەتی ناوەندی و وەزارەتی نەوت مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەکەن"

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند،" پێویستە کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت هەست بە رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی ناوەندی و چونکە دەسەڵاتی دەرهێنانی نەوت و هاوشێوەکانی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی."

ئەوەشی خستوتەڕو، "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕالی بەمانای دەرهێنان و پەرەپێدانی نەوت و غازی هەرێم و فرۆشتنیشی بە دەستی حکومەتی عێراقییە و وەکو کۆمپانیا رێز لە بڕیاری داد دەگرن."

کۆمپانیای سۆمۆ هۆشیاری دەداتە کۆمپانیاکان بەبێ رەزامەنی حکومەتی ناوەندی هیچ هەنگاوێك نەنێن و سەرپێچی یاسا لە ئیدارەدانی نەوت و غازی هەرێمدا نەکەن.