هەواڵی کوردستان ئێستا

زاخۆ؛ خاوەن مۆلیدەیەكی ئەهلی دەستگیركرا كه كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان فرۆشتووە

زاخۆ؛ خاوەن مۆلیدەیەكی ئەهلی دەستگیركرا كه كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان فرۆشتووە
زاخۆ؛ خاوەن مۆلیدەیەكی ئەهلی دەستگیركرا كه كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان فرۆشتووە

2022-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك – قایمقامی شارۆچكەی زاخۆ رایدەگەیەنێت ، كەسێكیان دەستگیركردووە، كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە 300 ئەمپێر كارەبای گشتی لە نزیك مۆلیدەكەی خۆی دزیوە و بە نرخی ئەمپێری كارەبای ئەهلی بەهاووڵاتیان فرۆشتووە . قایمقامی شارۆچكەی زاخۆ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە خاوەن مۆلیدەیەكی ئەهلیان دەستگیركردووە، كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لەنیزك مۆلیدەكەی خۆی 30 ئەمپیچر كارەبای نیشتمانی دزیوە و بەنرخی ئەمپێر بە هاووڵاتیانی گەرەكەی فرۆشتووە . ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە لەو ماوەیەدا هاووڵاتیانی گەڕەكەكە زۆر لێ ڕازی بوون بەوەی هەركات كارەبا بكوژایەتەوە وخێرا كارەبای بۆ هەڵدەكردن، لە ئێستادا دانی بەتاوانەكەی خۆیداناوە، كە ملیۆنان دیناری لە خەڵك وەرگرتووە.

The post زاخۆ؛ خاوەن مۆلیدەیەكی ئەهلی دەستگیركرا كه كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان فرۆشتووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.