وه‌زیری نه‌وتی عێراق: گرنگه كۆمپانیایه‌كی نوێی نه‌وت له هه‌ولێر دابمه‌زرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى نه‌وت، شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدایه. له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاندى هه‌رێم، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى پابه‌نده به بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى كه پێشتر وه‌زاره‌ته‌كه‌ى تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان پێشنیارى كردبوو.
به‌گوێره‌ى سایتى "مه‌وازین نیوز"، ئیحسان عبدالجبار وتى: بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانیش، ناردنى هه‌موو گرێبه‌ست و رێككه‌وتنه‌كانه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامیداوه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه، چاكردنى و باشكردنیانه.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى وت، ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم له‌برى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بدرێته كۆمپانیایه‌ك كه به بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و كۆمپانیایه دابمه‌زرێت و باره‌گاكه‌ى له هه‌ولێر بێت، ئه‌ژمارێكى بانكیش بكرێته‌وه له یه‌كێك له بانكه جیهانییه‌كان بۆ دانانى هه‌موو داهاته‌كانى فرۆش و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاو.
لاى خۆیه‌وه، سه‌رۆكى شاندى هه‌رێم خالد شوانى وتى، كۆبوونه‌وه‌كان سیماى روونى پێوه‌بوون، به‌شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتن كرا بۆ دانانى میكانیزمه‌كان كه بتوانرێت پلانێكى كارى داهاتوو پێكبێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى نه‌وت به‌هه‌موو جومگه‌كانى له ریشه‌وه. دوپاتیشیكرده‌وه یاساى نه‌وت و غاز باشترین چاره‌سه‌ره بۆ لابردنى هه‌موو گرفته‌كان.