هەواڵی کوردستان ئێستا

فازڵ نەبی: پێویستە هەرێم لەفرۆشتنی غاز دەرس لەگرێبەستە نەوتییەكان وەربگیرێت

فازڵ نەبی: پێویستە هەرێم لەفرۆشتنی غاز دەرس لەگرێبەستە نەوتییەكان وەربگیرێت
فازڵ نەبی: پێویستە هەرێم لەفرۆشتنی غاز دەرس لەگرێبەستە نەوتییەكان وەربگیرێت

2022-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بریكاری پێشوتری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: فرۆشتنی گازی سروشتی هه‌رێم هه‌نگاوێكی زۆرباشه‌، به‌مه‌رجێك ده‌بێت وانه‌یه‌ك له‌فرۆشتنی گاز له‌گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت وه‌ربگرین.

د. فازڵ نه‌بی بریكاری پێشوتری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: پێویسته‌ له‌فرۆشتنی غازی هه‌رێم ده‌رس له‌گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان وه‌ربگیرێت

ده‌شڵێت: پێش هه‌نگاونان بۆ هه‌نارده‌ی غاز وفرۆشتنی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی زۆرباشی هه‌بێت، وئاماژه‌ى بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ كردوه‌ به‌دوو خاڵ، كه‌یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چونكه‌ واپێده‌چێت زۆربه‌ی ئه‌و گازه‌ سروشتیه‌ی كه‌ده‌رده‌هێنرێت له‌زۆنی سه‌وزدا بێت. خاڵی دووه‌م، ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكبكه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت وغاز، چونكه‌ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر نه‌وت و غاز كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندوه‌: پێویسته‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵبدات ئێرانیش به‌لای خۆی ڕابكێشێت، وده‌شڵێت: راسته‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانرێت سێ نه‌یارى وه‌ك توركیا وئه‌مریكا وئێران رازی بكرێن، به‌ڵام ده‌كرێت سیاسه‌تێكی نه‌رم به‌كاربهێنن.