هەواڵی کوردستان ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی: هەوڵی تاكڕەوی لە دەسەڵاتدا نادەین و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە دەكەین

چوارچێوەی هەماهەنگی: هەوڵی تاكڕەوی لە دەسەڵاتدا نادەین و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە دەكەین
چوارچێوەی هەماهەنگی: هەوڵی تاكڕەوی لە دەسەڵاتدا نادەین و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە دەكەین

2022-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئێوارى دوێنێ یان ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نن، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ ره‌وشی چه‌قبه‌ستووی سیاسی و دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تیان كردووه‌ و جه‌ختیان كرده‌ۆته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌كانی تر، چونكه‌ به‌ بێ هه‌ماهه‌نگی و ده‌ست خستنه‌ ناو ده‌ستی یه‌كتر، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك به‌دی نایه‌ت.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕاشیگه‌یاند، ئه‌وان هه‌وڵی تاكڕه‌وییان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌داوه‌ و قبوڵیشى ناكه‌ن هیچ لایه‌نێك هه‌وڵى په‌ێڕه‌وكردنى تاكڕه‌وى بدات و كاریش ناكه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تر به‌ڵكو هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌شڵێن: دیاریكردنی واده‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌نها چه‌قبه‌ستوویی سیاسی درێژتر ده‌كاته‌وه‌، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن بۆ لێكتێگه‌یشتن و ڕێگه‌ ناده‌ن گه‌وره‌ترین كوتله‌ بكرێته‌ بچووكترین و لاوازترین.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگى داواش له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كات ڕێگه‌ له‌ حكومه‌تی ئێستا بگرێت له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ندێ پڕۆژه‌ و دامه‌زراندن، چونكه‌ ئێستا حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ره‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیاریكراوه‌.