هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ تەرمی پێنج كۆچبەری كورد بۆ هەرێمی كوردستان دەگەرێندرێنەوە

ئەمڕۆ تەرمی پێنج كۆچبەری كورد بۆ هەرێمی كوردستان دەگەرێندرێنەوە
ئەمڕۆ تەرمی پێنج كۆچبەری كورد بۆ هەرێمی كوردستان دەگەرێندرێنەوە

2022-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دوای زیاتر له‌سێ مانگ ونیو به‌سه‌ر ڕووداوی ژێر ئاوكه‌وتنی یه‌ختێكی كۆچبه‌ران له‌یۆنان، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ته‌رمی پێنج كۆچبه‌ری كورد بۆ هه‌رێمى كوردستان بگه‌رێندرێنه‌وه‌.

‎ده‌زگای لوتكه‌ بڵاویكرده‌وه‌: بریاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ ته‌رمی ئه‌و پێنج كۆچبه‌ره‌ كورده‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌دووان له‌و ته‌رمانه‌ منداڵێكی شه‌ش ساڵ ومنداڵێكی دووساڵه‌ى تێدایه‌.

‎ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: دوای زیاتر له‌سێ مانگ ونیو به‌سه‌ر ڕووداوی ژێر ئاوكه‌وتنی یه‌ختێكی كۆچبه‌ران له‌ 21-12-2021 نزیك دوورگه‌ی سانتۆرینی یۆنانی ته‌رمی ئه‌و پێج كۆچبه‌ره‌ كورد به‌چه‌ند قۆناغێكی جیا جیا له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان دۆزراونه‌ته‌وه‌.