هەواڵی کوردستان ئێستا

پوتین: "ئۆپەراسیۆنە سەربازيیە تایبەتەکان لە ئۆکرانیا دەگەن بە ئامانجەکانیان"

پوتین:
پوتین: "ئۆپەراسیۆنە سەربازيیە تایبەتەکان لە ئۆکرانیا دەگەن بە ئامانجەکانیان"

2022-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بەوە کرد گومانیان نییە لەوەدا کە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیيە تایبەتەکەیاندا لە ئۆکرانیا دەگەن بە ئامانجەکانیان.

بەبۆنەی رۆژی ئاسمانەوانان کە لە رووسیا یاد دەکرێتەوە، پوتین لەگەڵ سەرکۆماری بێلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆڤ سەردانی بنکەی بۆشایی ئاسمانی ڤۆستۆچنی کرد لە ناوچەی ئامور، لەوێ پوتین سەبارەت بە جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکرانیا دووا کە درێژەی هەیە و، باسی لەوە کرد کە سوپای رووسیا هاوکاری بەناو ئیدارە جوداخوازەکانی دۆنباسی کردووە و رێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەکەی.

پوتین باسی لەوە کرد کە پێکدادانەکانی ئۆکرانیا کارێکی حەتمی بوو و، رایگەیاند 'بژاردەی دیکەمان نەبوو و ئەوە شتە راستەکەیە. گومان نییە لەوەدا کە ئۆپەراسیۆنە سەربازيیە تایبەتەکە دەگات بە ئامانجەکانی. ئەو ئامانجانە روونن. ئامانجمان هاوکار بوونی گەلی دۆنباسە کە دانمان پێدا ناون. ناچار بووین ئەوە بکەین'.

سەرۆکی رووسیا پوتین، ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆکرانیا لەلایەن خۆرئاواوە ئاڕاستە دەکرێت و، گوتى: "حکوومەتی کیێڤ جێبەجێکردنی رێککەوتنی مینسکی رەت کردەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی بابەتی دۆنباسە بە رێگەی ئاشتیانە".

پوتین ئاماژەی بەوەیش کرد کە رووسیا نایەوێت خۆی لە جیهان دابڕێت و، رایگەیاند : 'خۆمان پەراوێز ناخەین. لە جیهانی هاوچەرخدا ناتوانرێت کەس بە شێوەیەکی رەها گۆشەگیر بکرێت جا وڵاتێکی گەورەی وەک رووسیاش. لەگەڵ ئەو هاوبەشانەمان کار دەکەین کە خوازیاری کارکردنن'.