هەواڵی کوردستان ئێستا

سوپای توركیا سێ رۆژ رێگا به‌ گوند نشینانی سنوری زاخۆ ده‌دات

سوپای توركیا سێ رۆژ رێگا به‌ گوند نشینانی سنوری زاخۆ ده‌دات
سوپای توركیا سێ رۆژ رێگا به‌ گوند نشینانی سنوری زاخۆ ده‌دات

2022-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سوپای توركیا له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها سێ رۆژ رێگا به‌ خه‌ڵكی هه‌ندێ له‌ گونده‌كانی سنوری زاخۆ ده‌دات بچنه‌ سه‌ر زه‌وی و باغ و بێستانه‌كانیان.

گوندی گولیان له‌ سنوری توركیا رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا كرد كه‌ هه‌فته‌ی سێ رۆژ رێگه‌یان پێ بدرێت بچنه‌ سه‌ر موڵكه‌كانیان بۆ چاودێری كردنی ره‌ز و زه‌ویه‌كانیان.

یه‌ك له‌ دانیشتوانی گوندی گولیان له‌ سنوری زاخۆ بۆ سپێده‌ وتی، دوای چه‌ندی ساڵ له‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی خه‌ڵكی گونده‌كان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ كه‌ بچنه‌ سه‌ر موڵكه‌كانیان به‌هۆی شه‌ڕی نێوانیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-4-2022 دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ و سوپای توركیا رێككه‌وتن كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژ رێگا به‌و گوندنیشینانه‌ بدرێ بچنه‌ سه‌ر موڵكه‌كانیان.

زیاتر له‌ سالێكه‌ سوپای توركیا خاڵی سنوری له‌سه‌ر چیای كێسته‌ و گوندی سنوری زاخۆ داناوه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌سنوری وڵاتی خۆیان، دوای هاتنی ئه‌و هێزانه‌ بۆ ئه‌و سنوره‌ رێگری له‌ خه‌ڵكیش كرا بچنه‌ سه‌ر ره‌ز و زه‌وی و بێستانه‌كانیان، ئه‌مڕۆ دوای رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپای توركیا گوند نیشینه‌كان ئه‌توانن بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان كه‌ به‌ وته‌ی خۆیان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌و سنوره‌ نه‌ماون.