هەواڵی کوردستان ئێستا

د.بڕیار ڕەشید: رەزامەندی تەندروستی عێراقمان وەرگرت بۆ بەشەدەرمانی پاڵپشتیكار بۆ سلێمانی

د.بڕیار ڕەشید: رەزامەندی تەندروستی عێراقمان وەرگرت بۆ بەشەدەرمانی پاڵپشتیكار بۆ سلێمانی
د.بڕیار ڕەشید: رەزامەندی تەندروستی عێراقمان وەرگرت بۆ بەشەدەرمانی پاڵپشتیكار بۆ سلێمانی

2022-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای هه‌وڵه‌كانمان ڕەزامەندی بەشە دەرمانی پاڵپشتیکاریمان وەرگرتوە بۆنەخۆشخانەکانی سلێمانی و لەچەند ڕۆژی داهاتو دەگاتە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ سێشەممە لەبەغدا سەردانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدڕاڵیان کردوە و لەگەڵ هەریەک لە (د.عەلی بەلداوی، بەرپرسی کۆمپانیایی كیمادیا و د.حسن تمیمی، بەرپرسی کارگێڕی شاری پزیشکی بەغدا کۆبونەتەوە و باسیان لە دۆسیەی کەمی دەرمانکردوە لە پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داواکاری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانییان گەیاند و لە دیدارەکە دوای گفتوگۆیەکی زۆر، ڕەزامەندی بەشە دەرمانی پاڵپشتیکاریان وەرگرت بۆنەخۆشخانەکانی سلێمانی و لەچەند ڕۆژی داهاتو دەگاتە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، بەتایبەت کە نەمانی ئەم دەرمانانە مەترسی دروستکردوە لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و کاریگەری خراپی هۆکارە بۆ پەکخستنی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی.

د.بڕیار ڕەشید دەڵێت، "بۆیە هیواخوازین هیچ کەس و لایەنێک تەگەرە و ڕێگری نەخاتە بەردەم ئەم کارە مرۆڤایەتیە".