هەواڵی کوردستان ئێستا

سەربازانی ئیسرائیل 17 فەڵەستینیان لەكەناری رۆژئاوا بریندار كرد

سەربازانی ئیسرائیل 17 فەڵەستینیان لەكەناری رۆژئاوا بریندار كرد
سەربازانی ئیسرائیل 17 فەڵەستینیان لەكەناری رۆژئاوا بریندار كرد

2022-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


مانگى سوورى فه‌له‌ستینى رایگه‌یاندوه‌: 17 فه‌ڵه‌ستینی له‌ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌ی كه‌له‌نێوان سه‌ربازانی ئیسرائیل وخۆپیشانده‌ره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو روویدا، برینداربوون.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی بڵاویكرده‌وه‌: له‌و پێكدادانه‌ی كه‌له‌زانكۆی هادوری له‌شاری توڵكه‌ره‌م له‌باكووری كه‌ناری رۆژئاوا له‌نێوان خوپیشانده‌ره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان وسه‌ربازانی ئیسرائیل روویداوه‌ چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ 51 فه‌ڵه‌ستینی كردووه‌.

ئاشكرایكردوه‌: 17 كه‌س له‌رووداوه‌كاندا برینداربوون كه‌دوو كه‌سیان به‌فیشه‌كی راسته‌قینه‌ بووه‌ و 34 كه‌سیش به‌هۆی گازی فرمێسكڕێژه‌وه‌ تووشی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی بوونه‌.

هاوكات، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌له‌شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراون سه‌ربازه‌ ئیسرائیلییه‌كان فیشه‌كی پلاستیكی و راسته‌قینه‌ وگازی فرمێسكڕێژیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خوێندكارانی زانكۆی هادوری به‌كارهێناوه‌.

له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ بۆ ئێستا گرژی له‌نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل وفه‌ڵه‌ستینییه‌كان رووده‌دات.