هەواڵی کوردستان ئێستا

گەشتی نێوان هه‌ردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی میونشنی ئەڵمانی و سلێمانی دەستی پێکرده‌وه‌

گەشتی نێوان هه‌ردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی میونشنی ئەڵمانی و سلێمانی دەستی پێکرده‌وه‌
گەشتی نێوان هه‌ردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی میونشنی ئەڵمانی و سلێمانی دەستی پێکرده‌وه‌

2022-04-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

گەشتی ڕاستەوخۆى نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی میونشن لە ئەڵمانیا وفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستی پێکرده‌وه‌.

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، "لە چوارچێوەی فراوانکردنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، دوایی ڕێکەوتنی ھەردوو کۆمپانیای ئەزمەڕ ئێر و کۆندۆری ئەڵمانی، ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٤/١٣ گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی میونشن لە ئەڵمانیا — فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستی پێکرد".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌"وابڕیارە ھەفتانە بە دوو گەشتی ڕاستەخۆ بۆ دۆسڵدۆرف و یەک گەشت بۆ میونشن بەردەوامبن".